ئەڤین ئیبراھیم فەتاح
میدیا: لەکابینەی پێنجەم بەڕێوبەرایەتی گشتی بەرەنگاربوونەوەی
توندوتیژی دەمەزراوەو لەکابینەی شەشەمیش ئەنجومەنی خانمان دامەزرا، کەچی کێرڤی
توندوتیژی و ژنکوژی لەبەرزبوونەوەدایە!
کارەساتە نامرۆییەکەی نیگار رەحیم لەگەرمیان وەک تەقینەوەی دوومەڵێکی
کۆن و گەورە وابوو لەپڕێکا جەستەی کۆمەڵگەی خەڵتانی چڵک و خوێن کرد. رێکخراوە
حکومی و ناحکومی و میدیا قیژەی ناڕەزایی دەربڕین و پڕۆتستۆکردنی تاوانەکەو
داواکردنی سزادانی تاوانبارانیان کرد. ئاخر ئەو کچە پانزە ساڵیە ھەم منداڵە، ھەم برایەکی
تەعەدای لێکردووە، ھەمیش برایەکی دیکەی بۆ شۆردنی نامووس دوای ئەوەی بەڵێننامەی بۆ
حکومەت نووسیوە کەئەزیەتی نەدات کچەکەی کوشتووە، واتا، کچەکە سێ جار تاوانیلێکراوە!

خاڵی ھاوبەشی نێوان کچە بەریتانی و کچە کوردە گەرمیانیەکە ئەوەیە
بەتوندوتیژی نەیانھێشتووە قۆناغی منداڵیان بەسەر بەرن.
جیاوازیان ئەوەیە نیگاری خۆمان ریسوا کراو کوژرا، پاش کوشتنی
رێکخراوو حکومەت خەبەریان بووەوە، واتا، وەک تاوانکار بینرا لەکاتێکدا خۆی
قوربانیە! نیگاری وان قوربانی بوو، چارەسەری کۆمەڵایەتی و دەروونی بۆ دنرا.
لەھەردوو حاڵەت ئەوەی بەریتانیاو ئەوەی خۆمانیش سەرەک وەزیران قسەی
لەسەر کرد، ئەوەی خۆمان دوای کوژرانی بوو، کەچی ئەوەی ئەوان بۆ رزگاری و چارەسەر
بوو!
لەھەمووی خۆشتر ئەوە بوو، لای خۆمان بابەتەکە ھێندە کاریگەر بوو
بەڕێوبەری گشتیی بەڕێوبەرایەتی گشتی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی (کوردە خان)
نامەیەکی کراواوەی بۆ ھەر سێ سەرۆک نووسیوەو رەخنە لە سستیی ئەنجومەنی خانمان
دەکات (دوور لە خۆیان کە نیگار لە ژێر دەستی ئەوان دەرکراوەو کوژراوە)! خاتوون
داوا دەکات لە سەرۆکەکان گرنگی بەبابەتی توندوتیژی بدەن و چارەی بکەن! دەی تا
کۆتایی خوێندەمە چاوەڕوان بووم شتێک بێژی کە نەیگوتبوو. بەداخەوە کوردە خان ئەگەر
تۆ یان ئەنجومەنی خانمان ھەڵوێستتان ھەبێت ئەوەیە دەست لەکار کێشانەوەی خۆتان
راگەیەنن بەرامبەر بەوەی دەزگاکانتان لاوزەو حکومەت پشتیوانی ناکات و ژنان
دەکوژرێن... ئەگینا، عەیب نەبێت، نامەیەکی وەک ئەوەی تۆ زۆر لاوازەو تەنیا خۆڵ
لەچاوکردنە بۆ ئەوەی دەسەڵات و ئیمتیازاتی بەڕێوبەری گشتی لەدەست نەدەیت، ئەمیش
ژنان ناخەڵەتێنێت!
...............................
Hewall; ٨١