ئه‌ڤین
ئیبراهیم فه‌تاح
ناپاكی له
هاوسه‌ر یه‌كێكه
له تابووه هه‌ره سه‌خته‌كانی كۆمه‌ڵگه له ڕووی یاسای فه‌رمی و نافه‌رمی و
ئایینییش قه‌ده‌غه كراوه، بۆیه ئه‌گه‌ر بشكرێت، ئه‌وا به نهێنی ده‌كرێت نه‌ك
ئاشكرا.
ژنێك ته‌له‌فۆنی
بۆ كردم زۆر شپرزه دیار بوو، ده‌نگی ده‌له‌رزی و هه‌ناسه‌ی سوار بوو، گوتی: ماوه‌یه‌ك
له‌ته‌ك هاوسه‌ره‌كه‌م گرفتم هه‌بوو، په‌یوه‌ندیم له‌گه‌ڵ لاوێك دانا و خۆشم ویست،
ئێستا ناتوانم بێ ئه‌و بژیم و ئه‌ویش نیازی ژنهێنانی هه‌یه!! بۆیه نازانم چی بكه‌م
سه‌رم لێشێواوه.
ـ حه‌و! خانم
نیازی چیت هه‌یه؟ وازی لێ بێنه با ژیانی خۆی ببینێت، ئه‌و كاره‌ی تۆ كردووته به
هه‌موو یاسا‌و ئاینێك قه‌ده‌غه‌یه.. درێژه‌م پێَی نه‌دا و ئامۆژگاریم كرد سه‌ردانی
دوكتۆری ده‌روونی بكات.
گرفتی ناپاكیی
هاوسه‌ری بابه‌تێكی نوێ نیه و له هه‌موو شوێنێك به ڕێژه‌ی جیاواز هه‌یه، ئه‌م
جاره بۆیه به نموونه‌ی ژنێك ده‌ستم پێ كرد چونكه لای پیاوان بووه‌ته بابه‌تێكی
نیمچه‌ئاسایی، هه‌تا سه‌ریان به مه‌لها و شوێنی مه‌ساج و ماڵی له‌شفرۆشه‌کانیشدا
کردوە و ته‌نانه‌ت
به‌م دواییه سواڵكه‌رانی سه‌ر شه‌قامه‌كانیشیان خه‌نی كردووه، به‌ڵام، تابووه‌كه
بۆ ژنان سه‌ختتره و زۆر جار كوشتنیشی به‌دواوه‌یه.
گرفتی بابه‌ته‌كه
دوو خاڵه:
1. ئه‌گه‌ر پیاو ئه‌م كاره بكات ده‌بێت له‌گه‌ڵ ژنێكدا بیكات ژنی
خۆی نه‌بێت، بۆ ژنیش هه‌ر ده‌بێت له‌گه‌ڵ پیاوێكی غه‌یره هاوسه‌ره‌كه‌ی بێت (هه‌رچه‌ند هۆمۆسێكسواڵیش خیانه‌ته
ئه‌گه‌ر هاتو لایه‌كیان یان هه‌ردوكیان هاوسه‌ریان هه‌بوو)، ئه‌دی بۆچی تابووه‌كه
بۆ پیاو ئاسانتر شكێنراوه؟
2. موسڵمانه‌كان فێرن هه‌ر گرفتێك هاته پێشیان به شه‌رع چاره‌سه‌ری
بۆ بدۆزنه‌وه واتا بیخه‌نه ناو قاڵبێكی شه‌رعیه‌وه و بیشه‌رعێنن! بۆ ئه‌مه‌شیان
چه‌ندین شێوازی هاوسه‌رگیرییان شه‌رعاندووه و به ئاره‌زووی خۆیان موماره‌سه‌ی ده‌كه‌ن
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی له ڕووه مرۆییه‌كه‌وه هه‌ر ناپاكیی هاوسه‌رگیریه، به‌ڵام لای
ئه‌وان شه‌رع گرینگتره له مرۆڤ!
بۆ نموونه،
له سعودیه و خه‌لیج چه‌ند جۆرێكی سه‌یروسه‌مه‌ره
هاوسەرگیری پەیدا بوون کە هه‌مویان شه‌رعاندنی ناپاکیی هاوسەرگیرین و فێڵکردنن له
هاوسه‌ر و په‌یمانی هاوسه‌رداری.. وه‌كو میسیار (واتا ژنه‌كه له مافی سوكنا و نه‌فه‌قه
خۆش ده‌بێت و پیاوه‌كه به ڕۆژ دێت بۆلای و به شه‌و ده‌چێته‌وه بۆ لای خانمی یه‌كه‌م).
میصیاف (واته له هاوینان له كاتی سه‌یران ڕێك ده‌كه‌ون!)، میسفار (بۆ كاتی سه‌فه‌ر).
میطیار
(بۆ ئه‌وانه‌ی له هێڵی فڕینی ئاسمانی كار ده‌كه‌ن!). هه‌روه‌ها جۆری دیكه‌ش تا ده‌گاته
فرێند (بۆ ئه‌وانه‌ی له دووره وڵات ده‌خوێنن، ئه‌مه‌یان له یه‌مه‌ن مه‌لا عه‌بدولمه‌جید
زیندانی فه‌توای بۆ حه‌ڵاڵبوونی داوه!). له هه‌مووی خۆشتر (میحجاج) ـه (ژنه‌كه
پاره‌ی سه‌فه‌ری حه‌ج ده‌دات بۆ ئه‌وه‌ی مه‌حره‌مێكی له‌ته‌كدا بێت له حه‌ج).. ئه‌مه‌یان
ته‌واوه، چونكه له‌ژێر سایه‌ی شه‌رعاندندایه!
لای شیعه‌كان
له ئێران و باشووری عێراق؛ ئه‌وا سیغه یاخود موتعه باوه. له پاكستان هاوسه‌رگیری
پانتۆڵ هه‌یه! پانتۆڵ؟! به‌ڵێ: كابرا پانتۆڵه‌كه‌ی لای ژنه‌كه‌ی به‌جێ دێڵێت و تا
چه‌ند ساڵێك سه‌فه‌ر و كار ده‌كات ده‌سته‌یه‌ك كوڕ و كچی پانتۆڵی ده‌بن!!
بابه‌تێكی مه‌ترسیداره
ئه‌گه‌ر شه‌رع ڕێگه خۆش بكات بۆ ناپاكیی هاوسه‌ری و قه‌پاغێكی شه‌رعیی بۆ بدۆزێته‌وه.
هه‌رچه‌ند ئه‌و جۆره هاوسه‌رگیریانه ده‌چنه خانه‌ی (هاوسه‌رگیریی نهێنی) ـه‌وه
كه لای زۆربه‌ی شه‌رعزانه‌كانی ئیسلام دروست نیه، به‌ڵام ئه‌و جۆره هاوسه‌رگیریانه‌ی
باسمان كردن؛ له گه‌لێك كۆمه‌ڵگای ئیسلامی‌دا ئه‌نجام ده‌درێن و شه‌رعاندانیان بۆ ده‌کرێت.
ئه‌م بابه‌ته
خزیوه‌ته ناو كۆمه‌ڵگه‌ی خۆشمانه‌وه له ڕێگه‌ی تێكه‌ڵاویمانه‌وه له‌گه‌ڵ عه‌ره‌ب،
و پیاوه‌كان به‌ئاسانی ده‌چن له كه‌ركووك ژنی عه‌ره‌ب به‌دزیی ژنه‌كانیانه‌وه
لای مه‌لا ماره ده‌كه‌ن. ژنێكی عاره‌وم بینی، ده‌یگوت كارێكی ناشه‌رعیم نه‌كردووه،
گوتم: چاوی شه‌رعه‌كه‌ت بخۆم خانم! كه قاپاغ بۆ هه‌موو كاره نامرۆییه‌كان ده‌دۆزیته‌وه‌و
ده‌یانشه‌رعێنیت.
كه‌واته
تابووی ئه‌م جاره به (حیله‌ی شه‌رعی) شكێنراوه.
......................
چاو‌دێر: ٣