2013-06-03

هۆمۆسیکسوالیتی

ئەڤین ئیبراھیم فەتاح


لەناو تاکسی بووم بۆ چوونە سەر کار، ژنە مامۆستایەک لە تەنیشتم بوو، تەندروستی تێکچوو رشایەوە! دەی خێرە؟ گوتی ئەدی گوێت لەو ھەواڵە نەبوو؟
-       ھەواڵی چە؟
-       لە فەڕەنسا ئاھەنگیان گێڕاوە بۆ یەکەمین زەواجی میسلی! ئەمە لەئیسلامدا حەرام و قێزەونە بۆیە رشانەوەم ھات بە بیستنی ھەواڵەکە...
-       ئەزانم ھۆمۆسیکسواڵێتی لە ئیسلامدا بەنەزەری تۆ حەرام و تابوویەکی زۆر سەختە، بەڵام، ئایا ناکرێت؟ ھۆمۆسێکسواڵێتی بریتیە لەمومارەسەکردنی سێکس لە نێوان دوو کەسی ھاوڕەگەز. ئەمیش لەکۆنەوە ھەیە، جیاوازی خۆرئاوا ئەوەیە ئێستا بە ئاشکرا دەیکەن بەبێ ئەوەی مافە مەدەنیەکانیان برووشێت، بەڵام، لەئیسلامیشدا ھەر ھەبووەو تەلاری خەلیفەکان پڕ لە غولام بوونە. ئەم غولامانە کوڕی لووسکەی ناسک بوونە خورامی ئارەزووەکانی خەلیفەو دەرەوربەری بوونە. جگە لەوەش خودا بەڵێنی غولامی لەبەھەشتیش داوە، ناوی ئیرشاد مانجیت بیستووە؟
-       نەخێر.
-       ژنێکی موسڵمانە بەئەسلڕ ئەفغانی و لەکەندەدا دەژی و خۆی بە چاکسازی ئیسلامی دەزانێت، بەرنامەی لە تەڤزیۆنی کەنەدی ھەیەو کتێبەکانی لەسەر ئیسلام پڕی بازاڕن. ئەم ژنە لەگەڵ ژنێکی دیکە دەژیت وەکو دوو ھاوسەر و پێی وایە ئیسلام سێکسکردنی نێوان ژنانی جایز کردووە!
-       ئەستەخفیر اللە!!
-       لە ئیلافی رۆژی ١٧\١\٢٠١٣ دیمانەیەک بڵاو بوەتەوە لەگەلڕ ئیمام و خەتیبی مزگەوتێک لەواشنتۆن ناوی (دعی عبداللە) دەڵێ: حەزم بە پیاوەو لەگەڵ پیاوێکدا دەژیم ماوەی ١٠ ساڵە و گرێبەستی زەواجمان ھەیە و سوپاسی خوداش دەکات و پێی وایە موسڵمانەکان بەھەڵە لە سوورەتی ئالی لووت گەیشتوون و ئەم جۆرە زەاجە لەئیسلامدا حەرام نیە. ئەم پیاوە دەڵێت لەژیانمدا یەک جار لەگەڵ ژن کە پەشیمان بوومەتەوە و ھیچ چێژم نەکردووە!
ھەر لە ئیلاف دوو ساڵ پێش ئێستا ساراو ئیسرا دوو کچی موسڵمانی بەریتانین زەواجی خۆیان راگەیاندووەو پێیان وایە ئیسلام حەڵاڵی کردووە! لەفەرەنساش مزگەوتێکی تایبەت بۆ موسڵمانە ھاورەگەزەکان کراوەتە.
 لای خۆمان زەواج نیە بەڵام وەکو پەیوەندی بەنھێنی ھەس! بۆ نموونە، تەنتە ھەیە، ئەم تەنتانە پیاوی تەواویشن کەچی چاوەڕوانی ئەوەن پیاوی دیکە بدۆزنەوەو کاری خۆیان بکەن، واتا، بەزۆر نا بەڵکو بەرەزامەندی ھەردولا!!!

کاتێک یەکەم جار موحازەرەم گوتەوە بۆ ئەوەی لە زانکۆ وەرگیرێم سێ دوکتۆر دانیشتبوون بۆ ئەوەی ھەڵمسەنگێنن، موحازەرەکەم لەسەر چەمکی جێندەر بوو. کاتێک باسی جێندەر دەکەیت دەبێ روونی بکەیتەوە جێندەر جۆری کۆمەڵایەتی دەستنیشان دەکات بۆ ٥ جۆر بە پشتبەستن بە جۆری پەیوەندی سێکسی: نێر، مێ، گەی، لیزبیان، ھۆمۆ... کۆمەڵگەکان راھاتوون سەبارەت بەم پەیوەندیانە ماف و پێگەی کۆمەڵایەتی ببەخشن بەتاکەکانیان .. واتا، نێر زۆرترین مافی ھەیەو ھومۆ کەمترین. لە سەقاڵی وانە وتنەوەم پرسیاری یەکێک لە پرۆفیسۆرەکان ئەوە بوو: خۆت لەگەڵ کامیانیت؟؟! زۆر پێکەنینم ھات چونکە ئەو مامۆستایە ئیسلامی بوو. گوتم: دوکتۆر ئێمە لەکۆمەڵناسی باسی بابەتەکە دەکەین وەکو ھەیە نەک وەکو خۆمان ئارەزوومانە. بابەتی ھۆمۆسێکسواڵێتی لەم کۆمەڵگەدا ھەیە!
.....................................
بابەتی ژومارە ٢ بۆ چاودێر