ئه‌ڤین ئیبراهیم فه‌تاح
سه‌له‌فیه‌كان وێنه‌یه‌كی (په‌رواز حسێن) یان بڵاو كردووه‌ته‌وه
عه‌زیه‌یه‌كی ره‌شی كورتی له‌به‌ردایه قیچه‌ك رانی ده‌ركه‌وتووه. بازنه‌یه‌كیان
له‌ده‌وری قیچه رانه‌كه كردووه‌و نووسیویانه: ئایا ئه‌مه كه‌لتووری ئێمه‌یه؟!
نووسیم: به‌ڵێ كه‌لتووری ئێوه‌یه كه له‌جل پۆشین و جێگای نووستن و حه‌مام و سه‌راویش
خۆتان له‌خه‌ڵكی هه‌ڵده‌قورتێنن! مه‌پرسه، هه‌زارو یه‌ك جنێووم ئه‌فواجه‌ن ئه‌فواجه‌ن
بۆ هات!
هه‌مان وێنه به‌ناو عه‌لمانیه‌كان دایانناوه و له سه‌ریان
نوسیوه: ئایا په‌رواز خزمه‌تی كوردی پتر كردووه یان حیزبه كوردیه‌كان؟! ئه‌مجاره
نه‌موێرا بنووسم چونكه ته‌وژمێكی زۆر به‌هێز هه‌یه پرسی گه‌یشتنی په‌روازی به
نازناوی عه‌ره‌ب ئایدۆڵی گرێداوه‌ته پرسی نه‌ته‌وه‌ی كورد‌و راگه‌یاندنی ده‌وڵه‌ته‌ی
كوردی. ئه‌م خه‌ڵكه به‌شێوه‌یه‌ك ده‌فع بوونه، كه‌سێكم بینی له‌سه‌ردانی وڵاتێكی
عه‌ره‌بی هاتبووه‌وه ده‌یوت: بارزانی و تاڵه‌بانی هێنده‌ی په‌روازیان بۆ كورد نه‌كردووه،
ئه‌و وڵاتانه به په‌رواز كوردیان ناسی! وتم: تیتكزا، راستت فه‌رمووه، ئاخر كورد
نه‌بوو جینۆساید كرا، به‌ڵكو نه‌وه‌ی جنۆكه بوو!
كه‌چی، په‌رواز حوسێن بریتیه له كچه لاوێكی كوردی به‌تواناویه
ئاره‌زووی خۆی به‌شداری كردووه له به‌رنامه‌یه‌كی عه‌ره‌بان. له‌كۆتاییدا ئه‌گه‌ر
نازناوه‌كه‌ش وه‌رگرێت، به‌هه‌زار ملوانكه‌ی نه‌خشه‌ی كوردستان و دوو هه‌زار
گۆرانی كوردی و ته‌نانه‌ت ده‌ركه‌وتنیش به‌جلی كوردیه‌وه، ناوی نابێت به كورد
ئایدۆڵ و هه‌ر هی عه‌ره‌بانه! هه‌روه‌ها له‌مه‌یان گله‌یی له‌عه‌ره‌ب ناكرێت،
بۆچی كورد بۆ خۆی به‌رنامه‌ی له‌وشێوه‌یه ناكات و به‌ناوی خۆی؟ (ئێستا له ئێن
ئار تی 2 به‌رنامه‌ی خۆشترین ده‌نگ ده‌ستی پێكردووه) به‌ڵام، بۆچی ده‌بێ كورد هه‌میشه
خۆ هه‌ڵقورتێنێت؟
له بابه‌تی په‌رواز دوو دیمه‌نی كه‌سایه‌تی كۆمه‌ڵكه‌ی خۆمانی پێ
نیشانداین، سه‌له‌فی و نه‌ته‌وه‌ییه‌كان. لای سه‌له‌فیه‌كان هیچ شتێك گرنگ نیه به
ئه‌ندازه‌ی ئه‌وه‌ی ته‌داخولی هه‌موو شتێك بكه‌ن به‌ناوی داب و نه‌ریته‌وه. ئه‌وان
ئاگایان له‌وه نیه ئازادی جل پۆشین كه له ده‌ره‌وه‌ی كوردستان ده‌كرێت بوه‌ته
شتێكی ئاسایی و داخڵی داب و نه‌ریت بووه. بۆنموونه، ئاساییه كچه كوردێك له‌ده‌ره‌وه‌ی
كوردستان شۆرت له‌به‌رو ناوك به‌ده‌ر بێت و وێنه‌شی بڵاو بكاته‌وه، به‌ڵام كه
هاته‌وه بۆ كوردوستان بۆ هه‌فته‌یه‌ك دوو ده‌سته جلی ته‌قلیدی ده‌كڕێت و گرنگیشه
لای پێش چوونه‌وه‌ی بیبه‌خشێته كه‌سوكاری چونكه به‌كه‌ڵكی خۆرئاوا نایه‌ن!
زۆر كه‌س ئه‌م نه‌ریته تازه‌یه نابینن، به‌ڵام، هه‌شه!
دووه‌م، به‌ناو عه‌لمانی یان ناسیونالیسته‌كان، مرۆڤ كۆكه‌یه‌ك
بكات ده‌یكه‌ن به‌ئاسایشی نه‌ته‌وه‌ی و كوردستانی گه‌وره. بۆ نموونه، په‌روازو
هاوسه‌ره‌كه‌ی بۆ كاری هونه‌ری خۆیان چووبوون
بۆ به‌رنامه‌كه كه‌چی به‌ره‌و ئاراسته‌یه‌كی دیكه هانیان دان تا وای لێهات خه‌می
گه‌وره‌ی ئه‌وان بوو به‌ناوهێنانی كوردستان و هاندانی عه‌ره‌بان گۆرانی كوردی بچڕن
نه‌ك خودی هونه‌ره‌كه بۆیه‌ش چه‌ند جارێك شپرزه‌یی به‌په‌رواز خانه‌وه ده‌بینرا
كاتێك تێكه‌ڵه‌ی ده‌كرد له‌نێوان گۆرانی عه‌ره‌بی و كوردی.
پیاوێك هه‌بوو له جه‌له‌ولا ناسرابوو به‌وه‌ی درۆی گه‌وره
زۆر ده‌كات، به‌ڵام كه رۆح سوك بوو درۆكانی بێمزه‌ڕه‌ت بوون، كه‌س له‌رووی نه‌ده‌دا،
جارێكیان وتبووی: به‌شه‌ره‌فم بیست ساڵ له به‌سرا پێشمه‌رگه بوومه!
بۆیه له‌نێوان سه‌له‌فی عه‌لمانیه ناسیونالیته‌كاندا، نوكه،
به‌شه‌ره‌ف په‌روازو گۆران له‌ناو عه‌ره‌ب ئایدوڵ، ناچار كوردایه‌تی ده‌كه‌ن؟!