2013-06-08

مەلا ئایدۆڵ و کچانی شەو!

ئەڤین ئیبراھیم فەتاح
ھەفتەی رابوردوو لەساڵۆنێک بووم، دوو کچی ٢٠ و ٢٥ ساڵی ھاتن عەرب بوون لەبەغداوە ھاتبوون. دوای ئەوەی ئارایشتیان تەواو بوو، یەکێکیان تەلەفۆنی ھەڵگرت و دیار بوو لەگەڵ پیاوێک قسەی کرد: گەوادی .... وەرە پارەی ئارایشتمان بدە ئەوە ئامادەین بۆ...شەو! لەشوێنی خۆمەوە چاوم ئەبڵەق و وەک ھەموو جارێک کێچ کەوتە کەوڵم.. دەستم بەقسەکردن کرد کەچی ئەوەی سەیر بوو لەگەڵ ئەوەی زۆر جوان و لاو بوو، زمانی زۆر پیس و بازارَی بوو، بەڵام، زۆر بەمتمانەبوون بەخۆ وەڵامی دامەوە: کەوتمە دەستی ژنێکی خاوەن ساڵۆن لەبەغدا و دوای ماوەیەک تەقەلا خۆمم دایە دەستی ئەویش بەبڕێک پارە فرۆشتمی بە ژنێکی دیکە کەھەمان کاری ھەیە و ئینجا ھێنایانم بۆ ھەولێر! لەھەولێر چەندین شوێنی مەلھاو دانیشتنی شەوان ھەیە بۆ گۆرانی گوتن و مەشروب خواردنەوە. ئێمەش گۆرانی دەچڕین و سەما دەکەین. جار جاریش دەڵاڵەکەمان دەمانبەن بۆ لای پیاوان، نرخەکانیش بەمشێوەیەن: تبیاتە(واتە مانەوەی شەوێک) بە ٣٠٠ دۆلار. تەڵقە (واتا یەک جار سێکس) بەوەنە..مژین، لە پشتی ماشین، تەنیا ماچ و باوەش...تاد.
پرسیم: ئەدی حکومەت ئاگای لەم بەزم  و رەزمە نیە؟
-       شوێنی مەلھاکان ھەموویان مۆڵەتی فەرمیان ھەیە، بەڵام بۆکاری لابەلا جۆرێک لە رێکەوتن ھەیە. (باسی شێوەی رێکەوتنەکەشی کرد).
ھەر ئەو رۆژەو دواتریش چەندین دانەم لەو کچانە دواند کە ناویان لەخۆ ناوە (کچانی شەو) چیرۆکی سەمەرەو جەرگبڕی جیاوازیان ھەبوو..یەکێکیان گوتی: کۆمەڵگە بەئێمە دەڵێ (قەحبە)، دیمەنی ئەو پیاوانە بێنەوە پێش چاوت کەنۆرەمان لەسەر دەگرن و تابەیانی سەماو گۆرانی شتی دیکەمان پێدەکەن بەبێ بەزەیی، بەیانیش لەشوێنی کاری خۆیان بەسەر فەرمانبەری داماوو لەماڵەوە بەسەر ژنەکانیاندا دەنەرێنن!
ئەم بابەتە خوتبە توندوتیژەکانی ھندێک مەلای وەبیر ھێنامەوە.
 ئەمجارە، مەلا مەسعوود دڵی کەفی کردووە، بەبێ ئەخلاقکردنی کورد دڵی ئاو ناخواتەوە ئومەی عەرەبی ھەمووی بێ ئەخلاق دەکات و دەبێت بەمایەی سەرنجی عەرەبان: مەلایەکی سەر بەپارتی ئومەی عەرەبی بێ ئەخلاق دەکات، بوو بەھەوالڕ لەمیدیای عەرەبی!
گرفتی بابەتەکە ئەوەیە مەلاو زۆربەی موریدەکانی مزگەوتەکان خەڵکی فرە رۆشنبیر نین و کەمەلا گوتی ماست رەشە، ئیدی تەواو رەشە. مەلا مەسعوود یەک بەقورگە زێڕینەکەی ھاوار دەکات بڕۆ لەگووگڵ بگەرێ ئایدۆڵ واتە بت! ئێ مەلا تو بی خودا، کێ پشت بە وەرگێڕانی گووگڵ دەبەستێت مەگەر خۆت وموریدەکانت کە فرتان بەزمانی ئینگلیزەوە نیە؟! خۆت و گووگڵ شەکرتان فەرمووە ئایدۆڵ و ئایدیاڵ بەئینگلیزی واتا نموونەیی..
لەگرتەیەکی مەلاعەلی کەڵەکی باس دەکات چۆن شەیتانی دۆزیوەتەوە چۆن ئەمریکی بوەو قسەی لەگەلڕ کردوو دەڵێ: ئاخر مامۆستای سەرەتاییم ئینگلیزی دەزانم بۆیە بەئینگلیزی دواندم! خۆشی ئەوەیە دانیشتوان جوان گوێیان بۆ شل کردووەو باوەری پێدەکەن! بەڵام، ئینگلیزیەکەی مەلا عەلیش ھەر وەکو ئایدۆڵەکەی مەلامەسعوود بووە!


دەپرسم ئەگەر مەلا مەسعوود و مەلای دیکەی ئایدۆڵی بەخلاقمان ھەیە، ئەگەر حکومەت لەسەر خواردنەوەی قومێک ئاو لەرەمەزان دەردمان دەداتێ،  بۆچی لەسەر وشەو ھونەرو نقەی ھەناسەیەکی تازە وا ئازان، ئەدی بۆچی باسی مەلھاکانی ھەلێر و شارەکانی دیکە ناکەن؟؟ پێیان نازانن یان..؟!
.....................
هەواڵ: 115