2013-06-06

سێ گەریلا و ئەحلام

ئەڤین ئیبراھیم فەتاح
وەک ئەوەی مەرگ بۆسەی بۆ دانابنەوە لەشەوانی ٩ و ١٠ ئەم مانگە چوار شێرەژنی کەم وێنەی لەئێمەی کوردی سەندەوە. لەپاریس سێ چالاکوانی بەزەبری سیاسەتکار (ساکینە جانسز، دەستەی دامەزرێنەرانی پارتی کرێکارانی کوردستان پەکەکە، فیدان دۆغان، نوێنەری کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان کەنەکە، لەیلا شایلڕمەزی چالاکوان). لەسلێمانیش شێرە ژنی گەرمیان و کوردستانی ئازا (ئەحلام مەنسور) دڵی گەورەی لەلێدان وەستا.
ھەفتەیەکە ئەمدوو ھەوالڕە دڵتەزێنە مانشێتی میدیایە بەھەموو جۆرەکانیەوە بەجیاوازیەوە، بەڵام، ھەندێک خاڵی ھاوبەشیان ھەبووە:
لەلایەن حکومەتەوە: سێ کچە گەریلا تیرۆر کراوەکە بەبیانووی پرۆسەی ئاشتیەوە حکومەت بەشەرمنی ئیدانەی تاوانەکەی کردو تەواو. ئەحلام کە بەمردنی خۆی مرد خەتای کەس نەبوو کەمێکیش لەلایەن ھاوکاری چارەسەرکدن و نەشتەرگەری کراوە. بەلڕام بەدرێژایی ژیانی تەنیا و پراوێز کرابوو.
لەلایەن راگەیاندن: لاپەرەکانی نێت بەتایبەتی و راگەیاندن بەگشتی تژین لەوتارو شیعرو پەخشان پرسەنامەو ناخۆشی دەربڕین..تاد، لەسەر ھەر چواریان. بەڵام، ئەحلام لەجنێوو سووکایەتیش بێ بەش نەبوو!
رێکخراوەکان: ئیمڕۆ ١٥\١ لەسلێمانی خۆپیشاندانێک بۆ پرۆتستۆکردنی تیرۆری سێ گەریللاکە بەناوی ژنانی سلێمانی ئەگەرچی لەلافیتەکاندا ناوی بزووتنەوەی گۆڕان دەبینرا. ھەروەھا بەشی رۆششنبیری یەکێتی ژنانی کوردستان لەسلێمانی یەخێری خۆی (لەمزگەوت) پرسەیان بۆی دانا، بیریان لەوە نەدەکردەوە ئەحلام بایی ئەوە بوو کارێکی شایستەی بۆ بکرێت نەک بەفاتیحایەک بەرێی بکەن! لقی ھەولێری یەکێتی نووسەرانی کورد لەبارەگای خۆیان رێوڕەسمێکی ئارامی مەدەنیان بۆی گێڕا، بەڵام، بەندە تاقەمێیینە بووم لەوێ ئەگەرچی منیش درەنگ گەیشتم بەھۆی عیادەی دوکتۆرەوە! بەڵام، لەکۆتاییدا وەکو قەل وابووم لەناو پیاوەکان! لەوەش زیاتر، لەسلێمانی تەرمەکەی خاتو ئەحلام بەتەنیا بوە وتەنیا یەک مامۆستای زانکۆ کەنووسەریشە لەگەڵی بووە وجەنابی سەرۆکی زانکۆی سلێمانی رایگەیاندووە: بۆ ئەوەی خەڵکی ماندوو نەبن بەسەرفەر لێرەپرسەمان بۆی داناوە!! ئەدی ئەگەرئەحلام پیاوبوایە بەھەڵەداوان نەدەچوون؟!
جارێ رێکخراوەکانی ئافرەتان و ئەنجومەنی خانمان و لیژنەی خانمان لەپەرلەمان ئەوا لەمبابەتانە موچەی خۆیان ھەبێت مێش میوانیان نیە.
لەوانەیە کەسێکبڵێ دوو بابەتی جیاوازن، نەخەیر جیاواز نین، گەریلاکان تفەنگ بەشان بوون لەپێناو ئازادی خاک و نیشتیمان. چەکی ئەحلام قەڵەم بوو لە پێناو ئازادی و یەکسانی و دادپەروەری کۆمەڵایەتی. گەریلاکان بەفیششەکی دوژمن تیرۆر کران. ئەحلام بە جنێو پێدان قسەو قسەڵۆک ھەڵبەستن و پەراوێزکرن، لەرووی کۆمەڵایەتیەوە نەک تەنیا تیرۆر کرا بگرە زیندەبەچاڵ کربوو چەین ساڵ پێش ئەوەیرزگاری بێت لەچنگی تیرۆریستە فیکریەکانی خۆمان.
سێ گەریلاکە و ئەحلامیش چوار شێرە ژن بوون ئاسان دووبارە نابنەوە، ھەر چواریان قوربانی فکر و ھەڵوێست و ھەنگاونان بەرەو ئازادی بوون. بە مردنیان دووبارە دەبن بەقوربانی، گەریلاکان لەنێَوان ھەڵوێستی سیاسی و ئایدۆلۆژی کە لە ئێستاوە سستییان دیارە. ئەحلامیش کەبەتەنیا ژیاو بەتەنیا گیانی لەدەستدا بوەتە مایەی موزایەدە لای زۆر لەوانەی تاکو دوێنی ناو و  ناتۆرە و تانە و تەشەریان پێوە دەکرد!

گرفتی بابەتەکە ئەوەیە کاتێک ئەم جۆرە ھەڵوێستانە دەبینێت بە تایبەتی لە لایەن ئەوانەی مانگانە زۆرێک پارە خەرجدەکەن ھیچیان پێوە دیار نیە، مرۆڤ قێزی دەبێتەوە ئەگەر بێژن: شتێک ھەیە لەم کۆمەڵگەیە پێدەوترێت، بزووتنەوەی رزگاریخوازی ژنان! ئیدی حکومی ناحکوومیش.
.......................
هەواڵ: ٩٧