پتر له
سێ ساڵ پێش ئێستا، كرێچی بووم. بۆ كرێی خانوو پشتم به‌م ستوونه به‌ستبوو، به‌ڵام
له‌رۆژنامه‌یه‌كی دیكه بوو. له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی چه‌ند جارێك ده‌ستكاریان كرد‌و سنووری
ئازادی نووسینیان لێ به‌رته‌سك كردمه‌وه، ستوونه‌كه‌م راگرت! ئه‌مجاره وه‌ره
كرێ خانوو دابین بكه، چوار مانگی رێك قه‌رزم ده‌كرد بۆ كرێی خانوو. ئه‌وكات و ئه‌مێستاش
سه‌رنووسه‌رو زۆر نوسه‌ران
ده‌ناسم. ده‌ستم به‌ته‌له‌فۆن كرد بۆ زۆریان كه شوێنم بكه‌نه‌وه‌و وه‌زعم خراپه
كه نووسه‌رێكی خراو نیم. كه‌سیان شوێنیان نهكردمهوهو هه‌ر یه‌كه‌و به بیانوویه‌ك!
هه‌واڵم بیر نه‌بوو، ته‌له‌فۆنم بۆ داودی نه‌كردبوو. رۆژێك خۆی ته‌له‌فۆنی كرد وتی: بیستوومه بێكاریت بۆچی ستوونهكهت ناهێنیته هه‌واڵ؟ له‌خۆشیان چاوم پڕِ بوو. ئه‌مه‌یش ده‌سپێكی كارم بوو له‌گه‌ڵ هه‌واڵ كه ئیمڕۆ یادی دوانزه‌یه‌مین ساڵی دامه‌زراندنیه‌تی و منیش 119یه‌مین ستوونمه له هه‌واڵ.
جگه له جوامێری خێزانی “هه‌واڵا” له‌ماوه‌ی كاركردنمدا ئه‌م شتانه‌م له هه‌واڵدا بینی:
1- هه‌واڵ له‌كه‌ركووك ده‌رده‌چێت و بایه‌خێكی تایبه‌ت به كه‌ركووك و گه‌رمیان ده‌دات كه له رۆژنامه‌كانی دیكه كه‌م باس ده‌كرێن.
2- له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی شوێنه‌كه‌یان مه‌ترسی داره به‌ڵام سنووری ئازادی نووسین به‌رفراوانه، به‌ش به‌حاڵی خۆم به‌وپه‌ڕی ئازادیه‌وه ده‌نووسم.
3- كۆمه‌ڵێك قه‌ڵه‌م و ناوم به‌هۆی هه‌واڵه‌وه ناسی نێر‌و مێ كه شانازی به ناسینیان ده‌كه‌ه‌م.
4- له‌هه‌مووی گرنگتر لای من ئه‌وه‌یه هه‌واڵ گرنگیه‌كی تایبه‌ت به ژنان ده‌دات له دوو ئاست: یه‌كه‌م: پرسی ژنان وه‌ك پرس. بۆ نموونه سه‌ره‌تا بارانی وه‌ك پاشكۆ بۆ ئه‌م مه‌به‌سته ده‌رده‌كرد، كه‌چی هه‌نوكه باران لاپه‌ڕه‌یه‌كی تایبه‌ته به ژنانه‌وه. دووه‌م : چ وه‌ك قه‌ڵه‌می مێینه یان وه‌ك كادیری راگه‌یاندن، بۆ نموونه ئێستا هێرۆ كورده كچه‌و بهڕِێوبهری نووسینی هه‌واڵه، كاتی خۆی هه‌ریه‌ك له كه‌ژاڵا ئه‌حه‌مه‌د و په‌ری كه‌ریمی و ڤیان مه‌جید فه‌ره‌ج گۆشه‌یان تیا هه‌بووه. هه‌روه‌ها چه‌ندین په‌یامنێرو كادیری راگه‌یاندن نووسه‌ری رۆژنامه‌وانی مێینه‌ی پێگه‌یاندوه‌و، و چه‌ندین قه‌ڵه‌می دیاری ژنانه جێده‌ستیان له رۆژنامه‌كه‌دا دیاره وه‌كو دڵسۆز حه‌مه‌و شه‌هلا مهحمودو مه‌دیحه سۆفی و نێرگز قادر‌و شنۆ ئه‌حمه‌د غه‌فورو ئه‌زیش قلێكیانم، زۆری دیكه‌ش ببورن ئه‌گه‌ر هه‌موو ناوه‌كانم شوێنیان له ستوونێكدا نابێته‌وه، به‌ڵام گشتیان قه‌ڵه‌می بوێر‌و باش و به‌رده‌وامن كه مرۆ شانازیان پێوه ده‌كات، جگه له‌و مێینانه‌ی له به‌شی هونه‌ری رۆژنامه‌كه‌دا كار ده‌كه‌ن یان پێشتر كاریان كردووه.
5- هه‌واڵ هه‌ردوو لایه‌نی كۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسی كۆده‌كاته‌وه جگه له‌بایه‌خدانی به‌وه‌رزش و بابه‌تی هه‌مه‌ره‌نگ، واتا خوێنه‌ری جۆراوجۆر به‌خۆوه ده‌گرێت به‌ڵام یه‌ك عه‌یبی هه‌یه: ئه‌و تیراژه‌ی ئه‌ینێرن بۆ هه‌ولێر كه‌مه‌و له بازاڕدا زوو ده‌فرۆشرێت نامێنێت! بۆیه له یادكردنه‌وه‌ی دوانزه‌یه‌می ساڵی ته‌مه‌نی هه‌واڵدا ده‌ستی هه‌موو ستافه‌كه‌ی به‌گه‌رمی ده‌گوشم و پیرۆزبایی ده‌كه‌م وه‌ك ستون نوسێكی هه‌واڵی هیوای به‌رده‌وامی سه‌ركه‌وتن بۆ ده‌زگاكه به گشتی و رۆژنامه‌ی هه‌واڵ به‌تایبه‌تی ده‌كه‌م و ئێژم: به‌شكم كه‌مێك تیراژی زیاد بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی به‌شی هه‌ولێریش زیاد بێت!
............
لینکی ئەم بابەتە له رۆژنامەی هەواڵ