ئه‌ڤین
ئیبراهیم فه‌تاح
رۆژی 17\8\2013
له پایته‌ختی هه‌رێم، کۆمه‌ڵی ئیسلامی
كوردستان و یەکگرتووی ئیسلامی
كوردستان خۆپیشاندانیان
ساز دا
بۆ پشتیوانی له ئیخوانیه‌كانی میسر و گێڕانه‌وه‌ی مورسی بۆ حوكم. جاشایه‌تی به
ئاشكراش تابوو شكاندنه، خۆ تابووی نه‌ته‌وه‌یش هه‌یه جگه له تابووی ئاینی.
به ڕواڵه‌ت كاری حیزبه
ئیسلامیه‌كان ئه‌وه‌یه په‌یامی خودای موسڵمانان بگه‌یه‌نن، جا بۆ گه‌یاندنی ئه‌م
په‌یامه گه‌ره‌كیانه كاری سیاسی بكه‌ن! با بزانین چۆن سیاسه‌ت ئه‌كه‌ن؟
ئه‌وانه‌ی له
مه‌یدانی عه‌ده‌ویه مانیان گرتبوو هاتنه‌وه ناو جاده به خۆ‌و چه‌كه‌وه و له
به‌رامبه‌ردا هێزی چه‌كداری میسر لێی دان و سه‌دان كوژراوی لێ كه‌وته‌وه. له‌گه‌ڵ
ئه‌وه‌ی به هیچ
شێوه‌یه‌ك له‌گه‌ڵ كوشتن و چه‌ك نیم. پرسیار ئه‌وه‌یه له‌م كه‌ین و به‌ینه‌دا حیزبه ئیسلامیه‌كانی
كوردستان چی‌یان
هه‌یه؟ مانای چیه خۆپێشاندان
ده‌كه‌ن
بۆ بابه‌تی ئیخوانی میسر؟ و له‌م هه‌رێمه ده‌یان گرفت هه‌یه نوقه‌یان لێوه نایه‌ت؟
ده‌ی بۆچی له دژی گه‌نده‌ڵی و كه‌میی خزمه‌ته‌كانی ئاو و كاره‌با خۆپێشاندن ناكه‌ن؟
ماوه‌یه‌كی
فره‌یه كوردی ڕۆژئاوامان
ئه‌نفال و جینۆساید ده‌كرێن، ژن و مناڵه‌كانیان ده‌كرێن به غه‌نیمه و سه‌بیه و كۆیله، ته‌نانه‌ت ڕێكخراوه جیهانیه‌كان و
حكومه‌تی جۆراوجۆر به‌ده‌نگ هاتن بۆ فریاكه‌وتنیان، كه‌چی ئیسلامیه‌كانی لای
خۆمان له‌م لاوه‌ش كورد بۆ جیهاد ده‌نێرن! حكومه‌تیشمان خوا نه‌كات هه‌ڵوێستی هه‌بێت،
هیچ نه‌بێت ڕێگه
له كورد بگرن بۆ كوردكوژی، نه‌خێر ڕێگریی نه‌كرد! ئیدی كورد لایان
قیروسیایه و سندانی لێ بدات
و بژی ئیسلام!!
به‌ڵگه بڵاو
بوه‌ته‌وه له مزگه‌وتی نوور له سلێمانی كورد بۆ جیهاد ده‌نێردرێن، جیهاده‌كه‌ش
له دژی كورده!
گرفتی بابه‌ته‌كه
پرسیارێكه: ئایا ئه‌وه‌ی حیزبه ئیسلامیه‌كان ده‌یكه‌ن؛ جیهاده له پێناوی خودا،
یان به‌كارهێنانی خودایه
له پێناوی
ده‌سه‌ڵات و مه‌رامی سیاسی؟
ئه‌م حیزبانه
له دامه‌زراندنیانه‌وه
نموونه‌ی پرسیاری دووه‌میان نیشان داوین، بۆ نموونه رۆڵیان له ئۆپۆزیسیۆنی ده‌سه‌ڵات زه‌قترین
نموونه‌یه كه ئه‌وه‌ی خه‌می ده‌سه‌ڵاتیانه خه‌می په‌یامی خوداییان نه‌بووه!
به‌ڵام ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ ئه‌نجامی ده‌ده‌ن و خۆپێشاندان بۆ خاتری چاوی مورسی
و جاشایه‌تی.
تابوو واتا حه‌رامی
ئاینی، به‌ڵام، تابووی كۆمه‌ڵایه‌تییش هه‌یه كه نه‌ته‌وه‌و و كۆمه‌ڵگا
خیانه‌ت و خۆفرۆشتن حه‌رام ده‌كات. كه‌چی یەکگرتووی ئیسلامی و كۆمه‌ڵی ئیسلامیی ـ هه‌ردووك ـ كوردستان؛ شه‌رم ناكه‌ن به ڕۆژی نیوه‌ڕۆ خیانه‌ت ده‌كه‌ن
و بۆ ئیخوانی میسر خۆپێشاندان
ده‌كه‌ن؟ ئه‌مه‌یش جۆریكی دیكه‌ی تابوو شكاندن.. لای كوردان ئاساییه تابووی كورد
كوشتن بشكێنن!!
سه‌یری ئه‌مه
بكه وه‌ك ئۆپۆزیسیۆن
ئێژن پارتی ڕێگه‌ی
خۆپێشاندان
ناده‌ن، هه‌ر خۆشیان خۆپێشاندان
له پایته‌ختی هه‌رێم بۆ به‌رژه‌وه‌ندیی مورسی ده‌كه‌ن؟ ئه‌ی بۆ ئێستا پارتی
هێنده زه‌ریف بوون ڕێگه‌یان
به خۆپێشاندان دا؟
ده‌ی گریمان
پارتی ڕێگه‌ی
به‌م كاره
دا چونكه ڕه‌خنه
له خۆی نیه... ئه‌دی ئه‌ی ئیسلامیه
موعاره‌زه‌كان؟!